گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی ئاشکرایکرد: بۆ هەڵبژاردنی لەتیف ڕەشید هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی هەبووە

2022.10.15 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ئاشکرایکرد: بۆ هەڵبژاردنی لەتیف ڕەشید هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی هەبووە

ناس کورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت، پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هاوئاهەنگی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبووە و، کشاندنەوەی بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پەیوەندی بەو لێکتێگەیشتنەوە هەبووە کە لەنێوان هەردوولادا هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


چنار سەعد عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەلەڤزیۆنی ڕووداوی (15ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕاگەیاند: "بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار جۆرێک لە هاوئاهەنگی و رێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبووە، بوونی هاوئاهەنگی و رێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتی نیشانەی بەهێزیی هەردوو حیزبە."



هەروەها دەشڵێت، ئەگەر هاوئاهەنگی لەنێوان یەکێتی و پارتی نەبووایە، ئەوا یەکێتی دوو بەربژێری نەدەبوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.



لەبارەی ئەو گوتانەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان کە لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: "بەربژێرەکانی پارتیمان شکاند"، ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت، لێدوانەکەی سەرۆکی یەکێتی "کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هەردوو حیزب لە هەرێمی کوردستان هاوبەشن لە حوکمڕانیدا، بەڵام گرنگە ئەوەی روویدا لە دوێنێدا بەجێبهێڵرێت و کاریگەری لەسەر یەکڕیزیی کورد لە بەغدا نەبێت و دەبێت هەموو حیزبەکان لە بەغدا بە یەک هێڵی گشتی کاربکەن کە ئەویش بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بێت."



چنار سەعد عەبدوڵڵا گوتیشی: "پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کار لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانی بکەن لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی لەسەر زۆرینەی پرسەکان هاودەنگبن، هەرێمی کوردستان و پارتی ئامادەی هەموو پشتیوانییەکی سەرۆککۆماری نوێی عێراقە و دەخوازن پێکەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان".