گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامی پێنجوێن: ئەو کەسانەی ڤیدیۆکەیان لەسەر شوتی پێنجوێن تۆمارکرد دەدەینە دادگا

2019.08.15 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامی پێنجوێن: ئەو کەسانەی ڤیدیۆکەیان لەسەر شوتی پێنجوێن تۆمارکرد دەدەینە دادگا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز   قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ئەو ڤیدیۆیەیان سەبارەت بە خراپی بەرهەمی شوتی پێنجوێن بڵاوکردەوە دەدەنە دادگا و دڵنیایش دەدات لەوە هیچ کێشەیەکی تەندروستی لە بەرهەمى شوتى ئەو ناوچەیەدا نییە. . پاش بڵاوکردنەوەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆماکراو لە بارەى بەرهەمى شوتى ناوچەکە و ئاماژەدان بە خراپى ئەو دەرمانانەى کە لە پێگەیاندنى شوتى پێنجوێن بەکاردەهێنرێت، زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، بۆ ئەوەیە بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن لەکەدار بکەن و بەتایبەت کە لەئێستادا وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی سنورەکەیە و بەدڵنیاییەوە لەڕێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەو کەسانە دەدۆزینەوە و دەیاندەینە دادگا". . وتیشی، سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەکەنەوە ، كە گوایە شوتی پێنجوێن بۆ خواردن نابێت و مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان دروستدەكات، بەڵکو ئەوە پێشکەوتنی زانستە کە پێگەیاندنی بەرهەمەکان خێرا دەکات و ئەو دەرمانانەی کە بەکارهێندراون لە هەموو دنیادا بەرهەم دەهێنرێت، تەنانەت لەو بەرهەمانەش کە لە دەرەوە دەهێنرێنە هەرێم، ئیتر بۆچی جوتیارەکانی ئێرە بەکارینەهێنن؟. . قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی كردووە، كە لەڕووی زانستییەوە ڕوونكردنەوەی پێویست بەهاووڵاتیان بدەن، كە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕاست نیە و لیژنەیەكی زانستیش بنێرن بۆ سنوری پێنجوێن تا لە نزیكەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شوتی لە كێڵگەكاندا ببینن. . زانا ڕەحمان، جەختیشیکردەوە: "لە ڕێگەی جێگرایەتی داواكاری گشتییەوە ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی، كە دەیانەوێت ڕەنجی جوتیارە دڵسۆزەكانمان بەهەدەر بدەن". .