ناس کورد-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا (14ی تشرینی یەکەمی 2022) نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پشتیوانی لێ ده‌كه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا كار بكات و متمانه‌ی راسته‌قینه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: ئه‌م حكومه‌ته، ده‌بێت پشتیوانی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و به گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه كار بكات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت، كه به ئومێدی داهاتووییه‌كی باشتره.