گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێک ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سودانی دەکات

2022.10.13 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێک ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سودانی دەکات

ناس کورد-

باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی عێراق، د. لەتیف رەشید و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، موحەمەد شیاع سودانی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامەکەیدا، ئەلینە ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق (پێنجشەممە 13-10-2022) ڕایگەیاند، "پەرۆشی پەیوەندییەکی هەماهەنگین لەگەڵ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی عێراق د. عەبدولەتیف رەشید و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بەرێز موحەمەد شیاع سودانی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها پەرۆشی بەردەوام بوونی لە نزیکەوە پێکەوەکارکردنین لە ژێر چەتری حکومەتی نوێ بۆ رەخساندنی هەلی کار و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و دڵنییابوون لە شکسپێهێنانی تەواوەتی داعش."