گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بارەگای بارزانی وەڵامێکی توندی بافڵ تاڵەبانیی دایەوە

2022.10.13 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
بارەگای بارزانی وەڵامێکی توندی بافڵ تاڵەبانیی دایەوە

ناس کورد- 

ئامینە زیکری، بەرپرسی کاروباری پەرلەمان و حکومەت لە بارەگای بارزانی وەڵامی بافڵ تاڵەبانیی دایەوە و لە نوسینێکدا دەڵێت، "پارتی حزبی شکان نییە، نە بەتۆ، نە بەوانەی پێش تۆ، نەبەوانەی دوای تۆ دێن، کاتێک شەڕی سەپاندنی ئیرادە کرابێت لەگەڵ پارتی ئەوەی شکاوە پارتی نەبووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: شکاندمانن

 

دەقی نوسینەکەی ئامینە زیکری: 

 

پارتی حزبی شکان نییە!

نە بەتۆ، نە بەوانەی پێش تۆ، نەبەوانەی دوای تۆ دێن،ئەوەندەی من زانیبێتم،بیستبێتم،مێژووم خوێندبێتەوە، لەوپەڕی بچووکەوە تا ئەو پەڕی گەورە کاتێک شەڕی سەپاندنی ئیرادە کرابێت لەگەڵ پارتی ئەوەی شکاوە پارتی نەبووە,ڕاستگۆیی و بەڵێن بنەمای سەرکەوتنە بۆیە هەر هێزێک ئەمە بنەمای کارکردنی بێت مێژوو شاهێدی بۆ دەدات وەک هێزێکی خاوەن پرەنسیپ و خاوەن متمانە لە دانوستاندا.

 

دواجاریش ئەو پڕەنسیپە سەرکەوت کە نابێ کەسێک بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێندرێت.

 

ئامینا زکری