ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگەیه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا هاتووه، " بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق لەپڕۆسەیەکی دیموکراسی و شەفافدا".
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌تیف ره‌شید به تێكۆشه‌ی دێرینی حزبه‌كه‌یان و دۆستی دێرینی مام جه‌لال ناوبردووە و دەڵێت، "له‌و پۆسته‌دا بۆ خزمەتکردنی وڵات و داکۆکیکردن لە ویست و مافەکانی گەلی كورد لە هەموو شایسته دەستوورییەکاندا، توانا و هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ."