کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دواى تێپەڕبوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ى ناوچه‌كه‌دا، هێشتا ده‌وامى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تۆفیق له‌ده‌ر‌به‌ندیخان به‌هۆى گرفتێك كه له‌كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌یدا دروست بووه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ بینا كۆنه‌كه‌ى خۆى. . ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به ناس كوردى ڕاگه‌یاند "كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بووه، به‌ڵام گرفتێكى هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو ده‌رگاكانى بیناكه كۆن بوون، ده‌بوو له پلانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌دا گۆڕینى ده‌رگاكان بنوسرایه به‌ڵام ئه‌وه له‌بیرچووه و به‌و هۆیه‌وه كارى نۆژه‌نكردنه‌وه دواكه‌وتووه". . قایمامى ده‌ربه‌ندیخان روونیکردەوە، پارێزگارى سلێمانى ڕە‌زامه‌ندى بۆ كڕینى حه‌فتاو سێ ده‌رگا ده‌ربڕیوه و ئێستا 43 ده‌رگا كڕدراوه و دواى ته‌واوبوونى پشووه‌كانى جه‌ژنیش سى ده‌رگاكه‌ى تر كه قه‌باره‌كه‌ى جیاوازتره و له‌توركیاوه دێت ئاماده ده‌كرێت و له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا پێده‌چێ سه‌رجه‌م كاروباره‌كان ته‌واو بن و به‌منزیكانه‌ش ده‌وام لە نەخۆشخانەکەدا ده‌ستپێبكاته‌وه. . ئه‌ركى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رێوه‌چووه و نزیكه‌ى سێ سه‌د ملیۆن دینارى تێچووه و له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردودا نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌ستى پێكردووه. . شەوى 12ى تشرینى دووەمى ساڵى 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بەگوڕى 7 پۆینت دوو پله ڕێخته‌ر له‌ناوچه‌كه ڕویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین بیناى دامه‌زراوه‌ى حكومى له‌وانه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید تۆفیق له‌قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان زیانى به‌ركه‌وت و به‌شێكى ڕوخا، بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵیش دەبێت ده‌وامى نه‌خۆشخانه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ بیناى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى قەزاکە. .