گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەرهەم ساڵح بێدەنگی شکاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە

2022.10.13 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح بێدەنگی شکاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

لەدوای سەرنەکەوتنی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار، د. بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو کرد و ڕایگەیاند، "پابەند بووم بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانم لە چوارچێوەی نیشتیمانپەروەریدا." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا بەرهەم ساڵح (پێنجشەممە 13-10-2022) ڕایگەیاند، "شەرەفمەندم بە پێگەکەم وەک سەرۆک کۆماری عێراق، بە بەردەوامی پابەند بووم بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانم لە چوارچێوەی نیشتمانپەروەری و پشتیوانیکردن لە ڕێگای چاکسازی لە پێناو وڵاتێکی بەهێز کە خزمەت بە هاووڵاتیان بکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە ڕێزەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو کاک عەبدوللـەتیف ڕەشید دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە کارەکانیدا."