ناس کورد-
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە د. لەتیف ڕەشید کرد و ڕایگەیاند، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا (پێنجشەممە 13-10-2022) ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە دکتۆر عەبدوللـەتیف رەشید دەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆماری عێراق."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا، داواش لە ھەموو ھێزە سیاسیەکان دەکەین ھاوکار و پاڵپشتی بن."