ناس کورد-
گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی هات و هیچ یەکێک لە کاندیدەکان دەنگی پێویستییان بەدەست نەهێنا، بۆیە هەڵبژاردنەکە دەچێتە گەڕی دووەم و دوو کاندید ڕکابەری دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، هەریەک لە لەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا کە دەنگەکانیان بەمشێوەیە بوو:
لەتیف رەشید: 157
بەرهەم ساڵح: 98
ئێستا گەڕی دووەمی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هەریەک لە بەرهەم ساڵح و لەتیف ڕەشید ڕکابەری دەکەن و بە بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینە یەکێکیان دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق.