گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چاوەکان لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە..خنکانى هاتوچۆ لەبەغدا

2022.10.13 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
چاوەکان لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە..خنکانى هاتوچۆ لەبەغدا

ناس کورد-

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەى دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار، رێوشوێنى ئەمنى توند لە بەغدا گیراوەتەبەر و چەند شەقام و پردێک داخران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس"، پردەکانى کۆمارى، سنک، دەروازەى ناوچەى سەوز، دەروازەى نەهرەین نزیک ئەنجومەنى دادوەرى لەدەروازەى ناوچەى سەوز، پردى هەڵواسراو و رێگەى خێراى فڕۆکەخانە داخراون، ئەوەش قەرەباڵغى زۆرى لە شەقامەکانى بەغدا لێکەوتووەتەوە.

 

تزامناً مع تنفيذ ممارسات أمنية.. قائمة بالطرق والجسور المغلقة في بغداد

 

بڕیارە پەرلەمان ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆبێتەوە کە ڕێگە بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە، بە ئامانجی دەرهێنانی وڵات لە چەقبەستوویی سیاسی قوڵ کە ساڵێکە بەردەوامە.

 

هێشتا نادڵنیایی باڵى بەسەر دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە کێشاوە، کە بڕیارە کاتژمێر 11:00 بەکاتى ناوخۆ (08:00 GMT) دەست پێبکات، لە باڵەخانەى پەرلەمان لە ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانە بیانییەکان و دامەزراوە حکومییەکان لەخۆدەگرێت.

 

لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021ەوە تائێستاش لایەنە سیاسییە كاریگەرەكان نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدى سەرۆككۆمار و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕێکبکەون، ئەوەش وڵاتى گەیاندووەتە بنبەستێکى سیاسی قوڵ.

 

پەرلەمان لەمساڵدا سێ جار شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چونکە ڕێژەی پێویستی دوو لەسەر سێ بەدەست نەهات بۆ ئەنجامدانى دانیشتنى پەرلەمان (٢٢٠ نوێنەر لە کۆی ٣٢٩ نوێنەر).