گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تەرم دۆزرانەوە

ژمارەى قوربانییانى نقوم بوونى بەلەمەکەى ئیجە بەرزبووەوە

2022.10.13 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى قوربانییانى نقوم بوونى بەلەمەکەى ئیجە بەرزبووەوە

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانی یۆنان تەرمى سێ کۆچبەریان دۆزییەوە کە یەکێکیان لەناو ئەو بەلەمەدا بوو کە هەفتەى رابردوو لە ئیجە نقوم بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى یۆنان، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تەرمی کۆچبەرێکیان دۆزیوەتەوە کە دەرکەوت لەنێو ئەو قوربانیانەدایە کە هەفتەی رابردوو لە کەناراوەکانی یۆنان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کۆچبەرانەش گەیشتە 30 کەس.

 

ژمارەی قوربانییەکان شەممەی ڕابردوو ٢٩ کەس بووە، بەڵام پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تەرمی ژنێک لە دوورگەی کیتیرا لە باشووری نیمچە دوورگەی پێلۆپۆنێس دۆزرایەوە.

 

دەسەڵاتداران توانیان لە ڕووداوی خنکانەکەدا ٨٠ کەس ڕزگار بکەن، هەروەها ڕایانگەیاند کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کەسێکیان دەستگیرکردووە کە گومان دەکرێت قاچاخچی بێت.

 

لە ڕووداوێکی جیادا لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی کۆس، بەرپرسانی یۆنان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی تشرینی یەکەم تەرمی دوو کۆچبەریان دۆزیەوە کە تەمەنیان نزیکەی ٣٠ ساڵ بوو.

 

دەسەڵاتداران پێیان وایە ئەو دوو کەسە ویستوویانە لە کەناراوەکانی تورکیاوە مەلە بکەن بۆ دوورگەیەکی یۆنان.