ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینی سەنتەری کەشناسی ئەوروپی بۆ ئاستی بارانبارین لەناوچەکە، لە وەرزی زستان و بەھاری ئایندەدا کەشوھەوای ناوچەکە ئاسایی دەبێتەوە و تێکرای بارانبارین بۆ ئاستی ئاسایی و سەروو ئاسایی بەرزدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وشکی و کەم بارانی لەگەڵ چوونە نێو وەرزی زستانەوە کۆتایی پێدێت و تەنھا پایز بارانبارینی کەمتر دەبێت لە تێکرایەکانی خۆی کە بەو رادەیەش وشک نابێت و دۆخەکە باشتر دەبێت لە دوو پایزی ساڵی ڕابردوو.
دەشڵێت، تا ئێستا گۆڕانکارییەکان ھەر بەو جۆرەن کە لەکۆتایی وەرزی بەھارەوە ئەنجامەکان بەرەو نەگۆری و باشی دەچن تا ئەم کاتە ھیچ پێشبینیەک لە ئارادا نیە کە ئەمساڵمان وشک و کەمباران بێت.