گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێیە

مەیادین: هێزە عێراقییەکان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆککۆمار ڕێککەوتوون

2022.10.12 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
مەیادین: هێزە عێراقییەکان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆککۆمار ڕێککەوتوون

ناس کورد-

ماڵپەڕی مەیادین لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، هێزە سیاسییە عێراقییەکان ڕێککەوتوون لەسەر کاندیدکردنی لەتیف ڕەشید بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەوەش دوای رێککەوتنی نێوان دوو دیارترین پێکهاتەی کورد کە پارتی و یەکێتییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەیادین لە ڕاپۆرتە هەواڵێکدا (12ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، ڕێککەوتنی هێزە عێراقییەکان دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان هات کە لەو ماوەیەدا وادەی دانیشتنی هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار دیاریکرا کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ڕێككەوتن لەسەر لەتیف ڕەشید دوای دانوستانەكانی نێوان هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی هات".

 

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ""چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە لە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق".

me_ga.php?id=5724