ناس کورد-
ڕۆژنامەی "جمھوری ئیسلامی" رایگەیاند، هێرشەکانى سوپاى پاسداران بۆ سەر بارەگای حیزبەکانى رۆژهەڵات لەخاکى هەرێم، پەیامێکی روون بوو بۆ سەرکردەکانى حزبەکەى بارزانى کە "لە سیاسەتەکانیاندا شوێن ئیسرائیل و ئەمریکا کەوتوون".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژنامەكە سەركردەكانی پارتى تۆمەتباردەکات بە بە بەشداریكردن لەو "پیلانگێڕییە"ی ئەم دواییەی ئێرانی كردە ئامانج.
رۆژنامەکە هەروەها جەختیکردووەتەوە لەسەر گرتنەبەرى رێوشوێنى زیاتر بەرانبەر "بارزانییەکان"، بەوپێیەى بە ئاشکرا پشتیوانى لە "جیاخوازان" دەکەن.
سوپای پاسدارانی ئێران (3ی تشرینی یەکەمی 2022) بوونی بنکەی ئیسرائیلی کردە پاساو بۆ هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، "ئیسرائیل بنكە و بارەگاکانی دژە شۆڕش لە ناوچەی باكووری عێراق بە قازانجی خۆی بەكاردەهێنێت".
محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران (3ی تشرینی یەکەمی 2022) گوتی، "40 بنکەی سەر بە ئیسرائیلمان" لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.