گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناس کورد بەڵگەنامەیەک لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

2022.10.11 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد بەڵگەنامەیەک لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ناس کورد- 

سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزیری دارایی ڕەتیکردەوە، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس، سەرتیپ وەیسی پەیوەندی بە سکاڵایەکی وەزیری داراییەوە هەبوبێت و دەڵێت، ئەوان سکاڵایان لە پۆلیس تۆمارکردووە، نەک دژە ئاسایش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزیری دارایی، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سکاڵای لەسەر سەرتیپ وەیسی کەریم، وەک "خاوەنی پەیجی بوار نیوز" تۆمارکردووە.

 

لەدوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە 8-6-2022، لە چوارچێوەی سکاڵاکەی وەزیری داراییدا و بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرتیپ وەیسی دەرکراوە.

 

No description available.

 

ڕۆژی یەکشەممە 9-10-2022، ئەو ڕۆژنامەنوسە و ڕۆژنامەنوسێکی هاوڕێی دەستگیرکران و دواتر ئەوە ئاشکراکرا کە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون. 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزیری دارایی (سێشەممە 11-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە پەیوەندی بە سکاڵاکەی ئێمەوە نییە، چونکە ئێمە چوار مانگ لەمەوبەر سکاڵامان تۆمارکردووە، هەروەها ئێمە لە بنکەی پۆلیس سکاڵامان تۆمارکردووە نەک لە ئاسایش." 

 

سکاڵاکەی وەزیری دارایی لەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسە لەسەر ڕاپۆرتێک بووە کە بڵاویکردووەتەوە، کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاوات جەناب، وەزیری دارایی سور بووە لەسەر دەستلەکارکێشانەوە و نەگەڕانەوەی بۆ وەزارەتەکەی، بەڵام سەردانێكی دوو بەرپرسی باڵای پارتی بۆ ماڵی ئاواتی شێخ جەناب، ناچار دەبێت لەسەر كارەكەی بەردەوام بێت." 

 

لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەو ڕۆژنامەنوسە، ئاماژەی بەوەکردووە، "دوو بەرپرسەکەی پارتی وەزیری داراییان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر هەڵوێستەكانی ئەوا پارتی ناچار دەبێت تەواوی مەلەفەكانی بدات بە دەزگا میدیایەكان، بۆ سەلماندنی قسەكانیشیان كە ئەوان وەك پارتی چەندین بەڵگەیان لەسەر ئاواتی شێخ جەناب هەیە، ناوی تەواوی كارە بازرگانییەكانی ئەو وەزیرەو وردەكاریییەكانیان خستبووە بەردەم ئاواتی شێخ جەناب."