گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە مەرجەکە چییە

زانیاری؛ ’’مەسعود بارزانی بە مەرجێک ڕازی بووە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت’’

2022.10.11 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری؛ ’’مەسعود بارزانی بە مەرجێک ڕازی بووە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت’’

ناس کورد- 

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە نوێترین پێشهاتی کێشمەکێشی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، مەسعود بارزانی ڕازی بووە پۆستەکە بداتە یەکێتی، بەڵام  بە مەرجی ئەوەی یەکێتی بەرهەم ساڵح لابدات و کاندیدێکی دیکە دیاری بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی دووشەممە 10-10-2022، هەریەک محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، محەمەد شیاع سودانى، کاندیدى چوارچێوەى شیعى بۆ سەرۆک وەزیران و فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و تاووتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان کرد. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، مەسعود بارزانی ڕازی بووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار بداتە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام مەرجی ئەوەی کە بەرهەم ساڵح دانەنرێت و یەکێتی کەسێکی دیکە بۆ پۆستەکە کاندید بکات. 

 

چاودێران و بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان، پێیان وایە کە ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بووەتە شەڕی ئیرادە و هەردوولا پێیان وایە، لە ئەگەری شکست بەرامبەر یەکتر ئیرادەیان دەشکێت، جگە لەوەی بۆچوونێک هەیە کە هێشتا بارزانی لە شێوازی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆمار لە ساڵی 2018 توڕەیە، بۆیە نایەوێت جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار. 

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، "پارتی کێشەی شەخسی لەگەڵ بەرهەم ساڵح نییە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ ڕۆڵی ناوبراو هەیە لە پۆستەکەدا، چونکە پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی گرنگە و دەبێت کەسێک ببێتە سەرۆک کۆمار کە پارێزەری دەستور بێت."