گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیاوە دەدرێت

2022.10.11 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیاوە دەدرێت

ناس کورد-

راوێژکاری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا ڕاگەیاند، لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا 13 کەس بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیا گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن رووسیاوە پێشبینیکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوری ساک، راوێژکاری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، "ئامانج لە هێرشەکانی رووسیا تیرۆر و تۆقاندن بوو،ئێستا ئەوان بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە درۆنە ئێرانییەکان دەبەستن، هەر لە هێرشەکانی دوێنێدا بەرپەرچی 15 درۆنی ئێرانی و زیاتر لە 40 مووشەکی رووسیامان لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە داوەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی هێرشەکانەوە 13 کەس لە ئۆکراینا کوژراون و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان مەدەنین." 

 

راوێژکاری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا هۆشداری ئەوەشی دا، "بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن رووسیاوە پێشبینیکراوە."