گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییە

کێشەیەکی چاوەڕواننەکراو لە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئایفۆن 14دا دەرکەوت

2022.10.10 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەیەکی چاوەڕواننەکراو لە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئایفۆن 14دا دەرکەوت

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، کێشەیەکی چاوەڕواننەکراو لە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانی "ئایفۆن 14"دا دەرکەوتووە، ئەویش ئەوەیە کە لەکاتی سواربوونی یاری “ڕۆڵە کۆستەر”دا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پەیوەندی بە خزمەتگوزاری فریاگوزاری ناوخۆییەوە دەکات بەوەی بەکارهێنەرەکەی توشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مانگی ئەیلولی ڕابردوو، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی تایبەتمەندی نوێی “Crash Detection”ی بۆ مۆبایلە نوێیەکانی “iPhone 14” و ئەپڵوۆچی “Watch Series 8”ی زیاد کرد کە بریتییە لە ئاگادارکردنەوەی لایەنەی تەندروستیی پەیوەندیدار هەرکاتێک بەکارهێنەرەکەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.

 

بڕیارە ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە یەک حاڵەتدا لایەنی پەیوەندیداری ناوچەکە ئاگادار بکاتەوە کە بریتییە لە "ڕووداوی ئۆتۆمبێل"، بەڵام لە کاتی سواربوونی یاری "ڕۆڵەر کۆستەر"، مۆبایلەکە پەیوەندی بە ژمارەی 911ی فریاگوزاریی ئەمریکا کردووە، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەی ئەمریکی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ".

 

رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، هێزەكانی فریاگوزاری ئەمریکی لە چەند حاڵەتێکدا بەپەلە ڕۆیشتوونەتە ئەو شوێنانەی کە تایبەتمەندیی ئایفۆنەکە دیاری کردووە، بەڵام تەماشایان کردووە بەکارهێنەرەکە توشی ڕووداوی هاتوچۆ نەبووە، بەڵکو سواری یاری ڕۆڵەی کۆستەر بووە.

 

ڕاپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نموونەی یەکێک لەو پەیوەندیانەی بە ژمارە 911 بڵاوکردەوە کە لەکاتێکدا خاوەن ئایفۆنێکی 14 سواری ڕۆڵەر کۆستەر بووە لە پارکە گەشتیارییەکەی کینگز ئایلەند لە سینسیناتی، لە دەنگەکەدا هاوارێکی زۆر دەبیسترێت لەکاتێکدا ڕۆڵەر کۆستەرەکە کاردەکات.