گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ساڵی 2030

زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە هەولێر دەچێندرێن

2022.10.10 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە هەولێر دەچێندرێن

ناس کورد-

 

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر و بەپێی پلانێكی ستراتیژی تا ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شارەکە دەچێندرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دەستپیشخەرى چاندنى ئەو 100 ملیۆن دارە لەلایەن ڕێكخراوی هەسار بۆ زانستی زەوی پێشکەش کراوە و وەزارەتیش پێشوازى لێکردووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی هەسار و بەپێی پلانێكی ستراتیژی تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 10/10/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە گەشبین ئیدریس، جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی هەسار بۆ زانستی زەوی و نەوزاد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شاماران كرد.

 

لە دیدارەكەدا كە د. شەرمین عەلی، ڕاوێژكار و د. چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانان ئامادەی بوون، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە ڕێگەی چاندنی دار و نەمام و دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێردا و جەختی كردەوە حكوومەت بەپێی پلان كار بۆ پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكات. 

 

لە بەشێكی تری گفتوگۆكەدا شاندی میوان پێشنیازی جێبەجێكردنی پلانێكی ستراتیژیان خستەڕوو كە دەیانەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندارەكان تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار كە زۆربەیان داربەڕوون لە سنووری شاری هەولێر بچێنن.

 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، پاڵپشتی لە دەستپێشخەریی شاندەكە كرد و جەختی كردەوە ئەو پلانە بۆ خزمەتكردنی كوردستان لەڕووی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا زۆر پێویستە بە تایبەتی چاندنی داربەڕوو كە یەكێكە لە سیمبۆلەكانی سرووشتی كوردستان و ئەوەی لەلایەن حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشەوە پێویست بێت بۆ سەرخستنی پلانە ستراتیژییەكە، هاوكار دەبین لە دابینكردنی زەوی لە پشتێنەی سەوزایی و پارك و باخچە دروستنەكراوەكان و هاوكات لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە ستراتیژییە چاودێر دەبین.