گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هەڵکشانى نرخەکەى

بانکى ناوەندى فرۆشى دۆلار بۆ زیاتر لە 15 هێندە بەرزدەکاتەوە

2022.10.10 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى فرۆشى دۆلار بۆ زیاتر لە 15 هێندە بەرزدەکاتەوە

ناس کورد-

 

بانکى ناوەندى فرۆشى دۆلار بەشێوەى کاش بۆ زیاتر لە 15 هێندە بەرزدەکاتەوە، دواى هەڵکشانى گەورەى نرخەکەى بەرانبەر دینار. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى بانکەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رۆژى یەکشەممە بانکى ناوەندى نزیکەى 220 ملیۆن دۆلارى خستووەتە مەزادەوە کە 11 ملیۆن و 650 هەزار دۆلارى بە کاش بووە، ئەمڕۆ دووشەممەش نزیکەى 222 ملیۆن دۆلار خراوەتە مەزادەوە، بەڵام تەنها چوار ملیۆن و 452 هەزار دۆلارى بە کاش بووە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، سبەینێ بانکەکە مەزادى دۆلار بۆ زیاتر لە 266 ملیۆن و 150 هەزار دۆلار بەرزدەکاتەوە کە 69 ملیۆن دۆلارى بۆ فرۆشى بەشێوەى کاش تەرخانکراوە.  

 

me_ga.php?id=5713

 

ماوەى چەند رۆژێکە نرخى دۆلار بەرانبەر دینار رووى لەبەرزبوونەوەى زیاتر کردووە و ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 400 دینار.