ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و کەشی شەوان ساردتر دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەمە ١١-١٠-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت لە ئەنجامی مانەوەی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەناوچەکەدا بەرزترین پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەرێژەی ١ تا ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە لەگەڵ زیاتر ساردبوونی کەشی شەو لەسەرجەم ناوچەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن، سلێمانی ٢٨ بە ١٥، ھەولێر ٢٩ بە ١٨ پلە، دھۆک ٢٩ بە ١٦ پلە، ھەڵەبجە ٣٠ بە ١٧ پلە، کەرکوک ٣١ بە ٢٠ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٣٤ بە ٢٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٩ بە ١٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٨ بە ١٥ پلە دەبێت.