گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم وتەى ئاسایشى سلێمانى لەسەر دوو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە

2022.10.10 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وتەى ئاسایشى سلێمانى لەسەر دوو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى رۆشنبیرى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى سلێمانى بەڵێنیداوە بەپێی یاسای رۆژنامەگەریی مامەڵە لەگەڵ کەیسى دوو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەم بورهان قانع (10-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "لەسەر کەیسی دەستگیرکردنی هەردو رۆژنامەنوس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ قەشقەیی، کەمێک لەمەوبەر بەناوی لیژنەی رۆشنبیریی و کۆمەڵگای مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ بەرێوەبەی گشتیی ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد".

 

دەشڵێت "بەناوی لیژنەکەوە پێداگریم کرد کە ئەم کەیسە بەپێی یاسای رۆژنامەگەریی لەکوردستان/ یاسای ژمارر (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٧ مامەڵەی یاسایی بکرێت، کە بەپێی یاسای ناوبراویش، رۆژنامەنوس لەسەر کەیسی میدیایی حەپس و زیندانی ناکرێت".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە "بەریوەبەری گشتیی ئاسایش-یش بەڵێنی دا و دڵنیایکردم کە پاڵپشت بەو یاسایە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و رێوشوێنە یاساییەکانیش هەر لەو چوارچێوەیەدا دەبن".

 

پێشترعەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 10-10-2022) ڕایگەیاند، "پاش سۆراخ و بەدواداچون دەرکەوت هەردوو هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی لە ئاسایشی سلێمانین. "   

  

زیاتر بخوێنەرەوە؛ ’’دوو بەرپرسی میدیایی لە سلێمانی بێسەروشوێنن’’  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێستا پارێزەریان بۆ دابین دەکەین و بەدوای دەچین."