گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا دەستگیرکردنى بەرپرسێکى پەکەکەى لە شنگال راگەیاند

2022.10.10 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا دەستگیرکردنى بەرپرسێکى پەکەکەى لە شنگال راگەیاند

ناس کورد-

دەزگای هەواڵگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شنگال بەرپرسی لۆجیستیی پەکەکە/کەجەکەى دەستگیرکردووە و گواستویەتییەوە بۆ تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا (10-10-2022) بڵاویکردەوە، بەرپرسەکە ناوی چەکدار کایایە و ناوى نهێنی 'چیاگەر مەخمووری'یە و دەستگیرکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کایا لە ٢٠١٥ەوە چووەتە ناو ریزەکانی پەکەکە/کەجەکە. لە ٢٠١٦ چالاکی بۆ رێکخراوەکە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئەنجامداوە لە ٢٠١٧یش لە شنگال چالاکی ئەنجام داوە، لەو ماوەیەی لە شنگال بووە وەک نیشانشکێنی ئەرکدار کراوە.

 

دوا ئەرکی ئەو کایا، بەرپرسی لۆجیستیی شنگال بووە و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە شنگال قۆڵبەست کرا و بردا بۆ تورکیا، ئەوەش بەپێی ئاژانسەکە.