کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئاب، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 30 بۆ 47 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی هەینی 16ی ئاب، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما لەنێوان 28 بۆ 45 دەبێت. . پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم: