ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان و وەک سەرەتایەک تەنها لە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاردا جێبەجێی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (دووشەممە 10-10-2022) ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تابلۆی ئوتومبیلی تایبەتی بەشێوەیەکی نوێ دابەشکرد، لە ئێستادا دەستی کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان و وەک سەرەتایەک تەنها لە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاردا جێبەجێی دەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دەستیان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار و لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە بەردەست دەبێت.