گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’حکومەت بڕیاری جدی لەبارەی حزبەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان لە هەرێم دەدات’’

2022.10.09 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
’’حکومەت بڕیاری جدی لەبارەی حزبەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان لە هەرێم دەدات’’

ناس کورد- 

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، بڕیاری جدی لەسەر حزبەکانى رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان دەدەن و  بارەگاکانیان چۆڵ دەکرێت، ئەوەش ئاشکرا دەکات، لەکۆبوونەوەی کونسوڵگەرییە هاوبەشەکانی ئێران و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت کراوەتەوە کە پێویستە بارەگای لایەنە کوردییەکان لە خاکی هەرێم چۆڵ بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم دەباغ کە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئێرنا کردووە، دەشڵێت، "ناكرێت حكومەتێكی تر یان هێزێكی تری چەكدار له ناو هەرێمی كوردستاندا هەبێت و ئارەزوومەندانە ڕەفتار بکات، ئەگەر حزبە كوردییەكانی ئێران پابەند نەبن به ڕێككەوتنەكان و گرنگی به هۆشدارییەكان نەدەن سەبارەت بە دوورکەوتنەوە لە چالاکییە چەکدارییەکان دژی ئێران، بە دڵنیاییەوە حکومەت ئەمجارەیان بڕیارێکی جددی لەبارەیانەوە دەدات."

 

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئێرنا (یەکشەممە 9-10-2022) ڕایگەیاند، " لە سێ مانگی ڕابردوودا لیژنەی ئەمنیی هاوبەش لە هەولێر و تاران دوو کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە کە دووەمیان 20 ڕۆژ لەمەوبەر بووە، کە لە کۆبوونەوەکاندا بڕیار لەسەر پتەوکردنی ئاسایشی سنورەکان دراوە و جەخت کراوەتەوە کە نابێت حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی چەکدارانە یان پەروەردەییان لە هەرێمی کوردستان هەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لە کۆبوونەوەکانی کونسوڵگەرییە هاوبەشەکانی ئێران و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گفتوگۆی باش لەوبارەیەوە کراوە و جەخت کراوەتەوە کە دەبێت بارەگای حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان چۆڵ بکرێن و لەئێستادا ئێران چاوەڕوانی ئەو بڕیارەیە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ئەوەن کە ئایا تەنها بارەگاکانی نزیک سنورەکان چۆڵ بکرێن، یاخود ئەو بارەگایانەشی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە تا ئەمڕۆ بوونیان هەیە." 

 

دەباغ جەختیشیکردووەتەوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە ڕێگە نادات لە خاکی هەرێمەوە مەترسیی بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێت، جگە لەوەی نیگەرانە کە بەهۆی جموجوڵ و چالاکی ئەو لایەنانەوە خاکی هەرێم تۆپباران دەکرێت و هاووڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی." 

 

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەی چەندین ساڵە حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستانن، بەڵام ئەگەر پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبن و چالاکی دژی حکومەتی ئێران ئەنجام بدەن، حکومەتی هەرێم ئەمجارە بڕیاری جددی لەوبارەیەوە دەدات." 

 

هاوکات لەبارەی هۆشداریی ئێران بە بەرپرسانی هەرێم لەبارەی سەردانیکردنی بارەگای ئەو حزبانە لە هەرێم، نازم دەباغ ئاماژەی بەوەکردووە، "هیچ بەرپرسێکی هەرێم پەیوەندیی لەگەڵ حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات نییە و سەردانی هەر بەرپرسێک بۆ ئەو بارەگایانە بۆ ئاگادارکردنەوە و سنوردارکردنی جموجوڵەکانیانە."