گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێنج پاسپۆرتی تەزویرکراو لە دەروازەیەکی هەرێم دەستیبەسەرداگیرا

2022.10.09 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج پاسپۆرتی تەزویرکراو لە دەروازەیەکی هەرێم دەستیبەسەرداگیرا

ناس کورد-

لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستگیراوە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی تورکی و سووری بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، ئەوانە "دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ لای ئێران".

 

دەشڵێت، "ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکوو مۆری ھاتنیان تەزویر کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو، خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینی کردن و لیکۆلینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بکەن."

 

دەروازەکە لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی لەوەشکردووە کە "ئەمساڵ ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای تەزویر لە لایەن کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردابگرن."