ناس کورد-
پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پڕۆژەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پەسندکرا.
بەشێک لە پەرلەمانتاران وەکو ناڕەزایی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستان، بە مێزەکانی بەردەمیاندا دەکێشا. شایان عەلی عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان لە دانیشتنەکەدا دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش وەکو ناڕەزایەتی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان.