گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

کچێک بە شێوەیەکی دەرئاسا لە مردن ڕزگاری دەبێت (ڤیدیۆ)

2022.10.09 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک بە شێوەیەکی دەرئاسا لە مردن ڕزگاری دەبێت (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

کچێکی گەنج بە شێوەیەکی دەرئاسا ڕزگاری بوو لە مردن کاتێک خەریک بوو شەمەندەفەرێک بیشێلێت، ئەوەش بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پارێزگای سامسون لە باکووری تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیای تورکییەکان، ڕووداوەکە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ڕابردوو ڕوویداوە، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە ڤیدیۆکەی بڵاوبووەتەوە، کچەکە بیستۆک (هێدفۆن) لە گوێدایە و دەیەوێت بەسەر هێڵی شەمەندەفەرەکەدا بپەڕێتەوە، بێئاگا لەوەی شەمەندەفەرەکە زۆر نزیکە لێی.

 

کچە 18 ساڵانەکە تەماشای هاتنی شەمەندەفەرەکە ناکات و تێدەپەڕێت، هەرچەندە بەری دەکەوێت و فڕێی دەدات، بەڵام ئازایەتی بۆ شۆفێرەکە دەگەڕێتەوە کە توانی شەمەندەفەرەکە بوەستێنێت.