ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی لەنێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق لەکاتی دانیشتنی پەرلەماندا، لە سۆشیاڵ میدیا کاردانەوەی لێکەوتەوە، کە ئەندامێکی پەرلەمان وێنەی ژنە پەرلەمانتارێکی پارتی دەگرێت و ئەویش لەوکاتەدا سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تۆمارە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، باقر ئەسەدی، پەرلەمانتاری هاوپەمانیی دەوڵەتی یاسا، وێنەی ڤیدیۆیی، جوان عەبدوڵای پەرلەمانتاری پارتی دەگرێت.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژنە پەرلەمانتارەکەی پارتیش سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی ئاگای لەوە نییە کە ئەو پەرلەمانتارە وێنەی دەگرێت.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە و بەشێک زۆر لەوانەی قسەیان لەسەر بابەتەکە کردووە، داوا دەکەن بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان قەدەغە بکرێت.
#اوقفوا_متحرش_البرلمان
— علي الجبوري 🇮🇶 (@ali_aljabouri2) October 8, 2022
شباب شاركو الهاشتاك لا تقصرون pic.twitter.com/vK07ZylkV6