گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئێران هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدات

2022.10.08 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هۆشداری بە هەرێمی کوردستان دەدات

ناس کورد- 

كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە و هۆشداری داوەتە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەگەر هەڵوێستیان لەدژی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان نەبێت، ئەوا هێرشەکان دەستپێدەکەنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەک لە سوپای پاسدارن (شەممە 8-10-2022) بڵاویکردووەتەوە، "سوپای پاسداران بۆردومانكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی راگرتووە و چاوەڕوانی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێمە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بڕیارێکی جدی لە دژی لایەنە جوداخوازەکان (حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم) بدەن ئەم ئاگربەستە بەردەوام دەبێت ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێچەوانەوە، سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی ئەو لایەنانە دەستپێدەکاتەوە و بە مافی خۆشی دەزانێت." 

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی سوپای پاسداران، هۆشداری دراوەتە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئەگەر هەر بەرپرسێكی هەرێم یان هەر یەكێك لە بەرپرسانی ئەو كونسوڵخانانەی لە هەرێمی كوردستانن  بە هەر مەبەستێك بێت بچنە بارەگای ئەو هێزانەوە، لە هەر ئەگەرێك بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان. 

 

هاوکات لەبارەی هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووەوە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و 200 كەسی تریش بریندار بوون.