ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری لە خراپبوونی دۆخی عێراق دەدات و داواش لە هاووڵاتییانی دەکات، جگە لە هەرێمی کوردستان سەردانی هیچ پارێزگا و بەشێکی دیکەی عێراق نەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا (شەممە 8-10-2022) ڕایگەیاند، " هێشتا عێراق مەترسیی کەوتنە نێو گرژییە هەرێمییەکانی لەسەرە و "گروپە میلیشیاکان" هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر بەریتانیا و بەرژەوەندییەکانی و دەکرێت ئەو گروپانە هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ناوەندە دیپلۆماتییەکان و هاووڵاتییە بیانییەکان.
هۆشداریشی داوە، لەوەی، "گرژییەکان لە پەرەسەندان و دۆخی ئەمنیی عێراق مەترسیدارە."
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەڕێگەی نەخشەیەکیشەوە، داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە، جگە لە هەرێمی کوردستان سەردانی هیچ ناوچەیەکی دیکەی عێراق نەکەن.