گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سێ پێشنیاز لە پارتییەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

2022.10.08 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پێشنیاز لە پارتییەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار

ناس کورد-

رێبەر ئەحمەد، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستە ڕایگەیاند، یان دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە کاندیدی سەرۆک کۆمار دیاری بکات، یان وەکو ساڵی 2014 ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

رێبەر ئەحمەد لەمیانەی دیداری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رایگەیاند، "نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆک کۆمار تەنها پشکی لایەنێکی کوردستانە، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک کۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، بەڵکو نوێنەری هەموو کوردە." 

 

لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستەکە، کاندیدەکەی پارتی ڕایگەیاند، " یان دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە کاندیدی سەرۆک کۆمار دیاری بکات، یان وەکو ساڵی 2014 ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار بدەن و کاندیدی براوە ببێتە کاندیدی کورد." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئامادەین ئەو دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە کە کێ ببێتە کاندیدی کورد".

 

 

جەختیشیکردەوە، " قبووڵی ناکەین بە دوو کاندیدەوە بچینە دەنگدان لەسەر سەرۆک کۆمار."