گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ ساتی کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران

2022.10.08 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ساتی کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران

ناس کورد- 

ناڕەزایی و خۆپێشاندان لە زۆربەی شارەکان و زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش لەشاری سنە هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هاووڵاتییان کرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوو کوژرا، لەدوای ئەوەش دۆخی شارەکە زیاتر ئاڵۆز بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (شەممە 8-10-2022) هاووڵاتیان لە شارەکانی سنە، سەقز، بۆکان، تاران، مەشهەد، ئیسفەهان، کەرەج و قەزوین خۆپێشاندان بەڕێوەچوو و لە چەند ناوچەیەکیش بەتایبەت سنە، گرژی دروست بوو. 

 

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە شەقامێکی شاری سنە، خەڵکێکی زۆر لە دەوری ئۆتۆمبێلێک کۆبوونەتەوە کە شۆفێرەکەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە. 

 

لە دوای ئەو رووداوە، ژمارەیەکی زیاتری هاووڵاتیانی شاری سنە رژانە سەر شەقامەکان و لە چەند شوێنێک تایەیان سوتاند و دروشمی دژ بە دەسەڵات دەڵێنەوە.