گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمار داوایەكی نوێ لە پارتی و یەكێتی دەكات

2022.10.08 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمار داوایەكی نوێ لە پارتی و یەكێتی دەكات

ناس كورد-
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات كاندیدی هاوبه‌شی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستاندا دیاریبكرێت، چونكه‌ په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (8ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ دیداری "پرسی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له‌ وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند به‌شداربوویه‌كدا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، باشترین رێگه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی هاوبه‌شی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق په‌رله‌مانی كوردستانه‌، پێویسته‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا ده‌نگ به‌ كاندیده‌ كورده‌كان بدرێت، كامه‌ كاندید زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، با ببێته‌ تاكه‌ كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.