ناس كورد-
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە لە ناوچەكانی هەرێم پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران و هەورەبروسكە دەستپێدەكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، كەشناسی دیاریی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا (8ی تشرینی یەكەمی 2022) دەڵێت، سبەینێ یەکشەممەئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە ساماڵە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەورێ تەواو ، لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچە جیاجیاکانیسنوری پارێزگای دھۆک و تایبەت ناوچە شاخاویەکان ناوبەناو ھەورە بروسکە چالاکەبێت و لەگەڵ بارانی پچر پچر و ھەندێ ناوچەش تاوەبارانەکان بەخوڕ ئەبن ، بەڵام لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری لاوازە و زیاتر ئەگەری نمە باران ئەبێت لەھەندێ کات و ناوچەدا.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەگوێرەی ناوچەکان بەرێژەی جیاواز نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی٣٤ بە ٢٠ ، ھەولێر ٣٢ بە ٢٤ پلە ، دھۆک ٢٨ بە ٢٤ پلە ، ھەڵەبجە ٣٥ بە ٢٠ پلە ، کەرکوک ٣٦ بە ٢٥ پلە، لە ناوچەکانی گەرمیان ٣٩ بە ٢٣پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٤ بە ٢٢ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٢ بە ٢٠ پلە ئەبێت).
باسی لەوەشكردووە كە ”خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاکەبێت بەخێرایی ٢٠ تا ٤٥ کم لە کاتژمێرێکدالە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە”.
هەروەها، بە قسەی ئاراس جەبار، ڕۆژی دووشەممە کەش سەقامگیر ئەبێت و لەئەنجامی درێژبوونەوەی کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە بۆسەرجەم ناوچەکان پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت.