ناس كورد-
حەجا لەهبیب، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و دوو ژنە پەرلەمانتاری ژنی ئەو وڵاتە لە میانی دانیشتنێکی پەرلەماندا قژیان بڕییەوە، ئەوەش وەک پشتیوانی و هاوسۆزییەك بۆ ژنان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران کە بە هۆی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی دەستیپێكردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەرلەمانتاری بەلجیکا داریا سەفایی کە لە تەنیشت وەزیرەکە دانیشتبوو و قژی بڕیبوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ڤیدیۆیەکی ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە و لەسەربگی نوسیووە: من لە پەرلەمانی بەلجیکا قژم بڕی بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵك ڕابكێشم تاوەك گرنگی بدەن بە کوشتنی مەهسا ئەمینی و هەموو قوربانیانی ناڕەزایەتییەكانی ئێران”.
Today I cut my hair in the Belgian parliament to draw attention to the murder of #MahsaAmini and all victims of #IranRevolution.
— Darya Safai MP (@SafaiDarya) October 6, 2022
Woman - Life - Freedom ️️
Applaus & support for the Iranian people.#مهسا_امینی pic.twitter.com/kFFZKDGh6A
هاوكات عابر ئەلسەحلانی سیاسەتمەداری سویدی لە میانەی وتاردان لە پەرلەمانی ئەوروپا، ڕۆژی چوارشەممە، وەک هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ئێران قژی بڕییەوە.