گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەسەر کوژرانى ئەفسەرەکە لاهور شێخ جەنگى پەیوەندى بە مەسرور بارزانییەوە دەکات

2022.10.07 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر کوژرانى ئەفسەرەکە لاهور شێخ جەنگى پەیوەندى بە مەسرور بارزانییەوە دەکات

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند،  پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و داواى لێکردووە بە زووترین کات بکەرانی ئەو "کردەوە تیرۆریستییە" بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن کە تێیدا ئەفسەرێکى دەزگای زانیاری کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى " ئەمڕۆ لە پەلامارێکی تێرۆریستیدا لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری کە ماوەی بیست ساڵ بوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆی و ژن و منداڵەکانی کرانە ئامانج".

 

هاوکات میدیاى لاهور شێخ جەنگى بڵاویکردەوە، ھاوکار عەبدوڵا ناسراوە بە ھاوکار جاف، پلەی عەقیدە لە دژە تیرۆری یەکێتی و لە ھەولێر و نەینەوا بەرپرسی کۆکردنەەو و گەیاندنی زانیاری بووە بۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر .

 

دەشڵێت "عەقید ھاوکار یەکێک بوو لەکەسە متمانە پێکراوەکانی لاھور شێخ جەنگی و کۆڵەکەیەکی سەرەکی ھێزەکانی دژەتیرۆر بوو . لەدوای ٨ی تەموزەوە پەیوەندی لەگەڵ لاھور شێخ جەنگی ھەبووە و یەکێك بووە لەو کەسانەی ھەمیشە پشتوانی کردووە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە پەلامارێکی تێرۆریستیدا لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری کە ماوەی بیست ساڵ بوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆی و ژن و منداڵەکانی کرانە ئامانج، ئەو ڕووداوە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەم بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکەن، هەر ئەمڕۆش پەیوەندیم کرد بە بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داوام لێکرد کە بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن.

 

لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەو ئەفسەرە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.