گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

میترۆ: لەکاتى روماڵکردنى تەقینەوەکەى هەولێر هێرشکراوەتە سەر رۆژنامەنووسان

2022.10.07 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
میترۆ: لەکاتى روماڵکردنى تەقینەوەکەى هەولێر هێرشکراوەتە سەر رۆژنامەنووسان

ناس کورد-

 

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لەكاتی روماڵكردنی رووداوی تەقینەوەى بۆمبێكی چینراو بە ئۆتۆمبێلێكدا لە شاری هەولێر هێرش کراوەتە سەر تیمى کەناڵەکانى راگەیاندن و رێگرییان لێکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەنتەرەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیمەكانی راگەیاندن لە كاتێكدا دەچنە سەر رروداوێك بە ئامانجی روماڵكردن، ئاستەنگییان بۆ دروستدەكرێت و كامێراو كەرەستەی روماڵكردنی راستەوخۆیان زەوت دەكرێت، یان رێگرییان لێدەكرێت و داوایان لێدەكەن لە شوێنی رووداوەكە بڕۆن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

قەدەغەكردنی وێنەگرتن، قەدەغەكردنی زانیاری

 

7ی تشرینی یەكەم 2022: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت ئیدانەی هێرشكردن و رێگری لە تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین كە ئەمرۆ لەكاتی روماڵكردنی رووداوی تەقینەوە بۆمبێكی چینراو بە ئۆتۆمبێلێكدا لە شاری هەولێر روویاندا.

 

تیمەكانی راگەیاندن لە كاتێكدا دەچنە سەر رروداوێك بە ئامانجی روماڵكردن، ئاستەنگییان بۆ دروستدەكرێت و كامێراو كەرەستەی روماڵكردنی راستەوخۆیان زەوت دەكرێت، یان رێگرییان لێدەكرێت و داوایان لێدەكەن لە شوێنی رووداوەكە بڕۆن.

 

ئەمڕۆ لەگەڕەكی سەربەستی شاری هەولێر بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تویتا برادۆ)دا تەقییەوە.

 

نەبەز رەشاد پەیامنێری وێستگە نیوز لە هەولێر ماوەی سێ هەفتەی رابردودا سێ جار هێرشیكراوەتە سەرى، دوو لەو هێرشانە بە ڤیدیۆ لەبەردەستن.

 

نەبەز ووتی" هێزێكی ئەمنی هێرشییان كردە سەرم و بەجوێنیدان بەكارهێنانی هێز مایك و ستاندی كامێراكەمیان شكاند" جەختیكردەوە" ئەوان دەبێت بمانپارێزن و یاسا جێبەجێبكەن نەك یاساشكێنی بكەن"

 

هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی رووداوەكە هێرشییان كرد سەر وێنەگری كەناڵی رووداو (ئەحمەد یونس)و ئازاریان دا.

 

فەرهاد دۆڵەمەڕی پەیامنێری كەناڵی رووداو بە میترۆی ووت" بە هەموو هێزێكەوە بە شەق و بۆكس پەلاماری وێنەگرەكەمیان ئازاردا.

 

ئەم هێرش و رێگرییە لە رۆژنامەنوسان كە زۆربەیان ناسروان لەلای هێزە ئەمنییەكان لە كاتێكدابوو، كە زۆرینەی ئەو كەسانەی لەدەروبەرو سەربانی ماڵانەوە بە مۆبایلەكانیان وێنەی ئۆتۆمبێلە سووتاوەكەیان دەگرت.

 

رەنج رەحمان پەیامنێری كوردسات بە میترۆی ووت" لە كاتێكدا ئەوانەی رۆژنامەنووس نەبوون سەرقاڵی وێنەگرتن بوو بەڵام بە ئێمەیان ووت: وێنەگرتن  قەدەغەیە دوربكەونەوە" جەختیكردەوە " لەلایەن هێزە ئەمنییەكان هیچ هێمایەك قردێلەی سوور دانانرێت تا سنووری خۆمان بزانین"

 

ئەم هێرش و رێگرییانە لە كاتێكدایە كە دوێنێ پێنج شەممە لە هەولێری پایتەختی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێوڕەسمی كۆنفرانسی تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر پەسندكردن و جێبەجێكردنی پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ بەرێوەچوو، كە تەوەرەكانی مافی زانیاری و ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری بە ووردی ئامادەیی هەیە.

 

سەنتەری میترۆ رایدەگەینێت ئیدانەی هێرشكردن و رێگری لە تیمی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین جەختدەكەینەوە "بێبەشكردنی رۆژنامەنووسان لە زانیاری لەكاتی رووداوە كتوپڕەكان ئەوە بیبەشكردنی هاوڵاتیانە لە مافی زانین و تیگەیشت لە رووداوەكان بریاردان لە بارەیانەوە"

 

دەربارەی میترۆ:

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤ، بەهاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 11 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە.

 

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە  رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و UNDP  وپاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،   Gulf Center for Human Rights،, IRI  باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، پاڵپشتی كردوە.