ناس کورد-
رووداوێکى هاتوچۆ لە ئاکرێ گیان لەدەستدانى مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵانى لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاتوچۆی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 7/10/2022، لە دووریانی ناحیەی بجیل سەر بە قەزای ئاکرێ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ مێرمنداڵێک بووە قوربانی.
رونیشیکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، خۆی بە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵاندا کێشاوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.