ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تاوانبارێکى هەڵهاتووى راگەیاند، کە بەشێوەى ئامادەنەبوون لەلایەن دادگاوە سزاى حەوت ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تاوانبارەکە لەلایەن دادگاوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان.
دەقى راگەیەنراوەکە:
مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان /نوسینگەی کوردسات تاوانبارێکیان دەستگیرکرد کە حوکمی بەندکردنی غیابی (ئامادە نەبوونی) هەبووە.
دوای ئەوەی مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات، زانیاریان دەست کەوت لەسەر شوێنی تاوانباری هەڵاتوو، کە لەلایەن دادگاوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان، بەڵام تاوانبار هەڵاتووە، توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا تاوانبار (ب،ع،م) لەدایکبووی ١٩٨٨ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە.
جێی ئاماژەیە تاوانبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات داواکراو بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان