ناس کورد-
سەرۆکكۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەى چاوی لە خاک، سەروەریی، ماف و بەرژەوەندیی ھیچ وڵاتێک نییە و کە کاتى هات لەگەڵ بەشار ئەسەدیش کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵگەی سیاسیی ئەورووپا کە لە پراگ پایتەختی چیک بەڕێوەچوو، لە قەڵای پراگ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و وتى "کە کاتی ھات لەگەڵ سەرۆکی سووریاش کۆدەبینەوە. لە ئێستادا لە ئاستی خوارەوە کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەچن".
وتیشی "نەک تەنھا بۆ یۆنان، بەڵکو ھەر وڵاتێکی تر کە ھێرش بکاتە سەرمان، وەڵاممان بۆی ئەوە دەبێت کە 'شەوێک لەناکاو دێین'. پێویستە ئەمە بەوشێوەیە بزانن".
لەبارەی جەنگی ئۆکراینا-رووسیاشەوە، سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "ھێندەی گۆڕینەوەی دیلەکان، گرنگی بە دانەوێڵە و پەینیش دەدەین. سبەی لەگەڵ پوتین پەیوەندیی تەلەفۆنیمان دەبێت، ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکەین".