ناس کورد-
حەنان فەتلاوى ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رەنگە پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدى هاوبەش بۆ سەرۆککۆمار ڕێکنەکەون، بۆیە پێویستە کاربکەن بۆ کۆکردنەوەى دەنگ بۆ کاندیدەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەتلاوى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "چاوەڕێکردنى ئەوەى کورد لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەوێت نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر بە کراوەیی بمێنێتەوە".
دەشڵێت "مادام تا ئێستا رێکنەکەوتوون و ڕەنگە رێکنەکەون، ئەوا چوون بۆ دانیشتنێک کە تێیدا کاندیدەکانیان پیشکەش بکەن، باشترین چارەسەرە".
فەتلاوى داواى لە پارتى و یەکێتى کردووە کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کاندیدەکانیان، چونکە ئەوان چیتر چاوەڕوانى ئەوە ناکەن دۆخەکە بەم شێوەیە بەبێ حکومەتى نوێ بمێنێتەوە.