ناس کورد-
دژەتیرۆری هەرێم ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشەیان لە چیای شنگال کردە ئامانج و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان (پێنجشەممە 6-10-2022) ڕایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە کاتژمێر 21:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە چیای شنگال بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتەوە.