گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’کچە پارێزەرێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ’’

2022.10.06 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
’’کچە پارێزەرێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ’’

ناس کورد- 

لەشاری کەرکوک، کچە پارێزەرێکی 25 ساڵ گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی کەرکوک ناو (پێنجشەممە 6-10-2022) لەزاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکوک بڵاوکردەوە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە روداوێكی خۆكوشتن ئاگاداركراونەتەوە و دوای گەیشتنیان بە شوێنی روداوەكە دەركەوتووە، كچێكی 25 ساڵە و پیشەی پارێزەرە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وتەی کەسوکاری کچەکە، حاڵەتەكە خۆكوژییە و ئەو كچە شەوی رابردوو لەڕێی خۆهەڵواسین بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە." 

 

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش، كچێكی دیکە لە رووداوێكی تەموموژاویدا گیانی لەدەستدا و دواتر پۆلیسی كەركوك باوكی کچەکەی وەكو تۆمەتباری سەرەكی دەستگیركرد.