گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی بڕیارێکی لەبارەی کۆکردنەوەی داهات دەرکرد

2022.10.06 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی بڕیارێکی لەبارەی کۆکردنەوەی داهات دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، وەزیری دارایی و ئابووری بەدواداچون بۆ گرفتی ھاووڵاتیان و  بازرگانانی سلێمانی دەکات لە ڕووی پێدانی باج و ئەو کێشانەی لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەت ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و بڕیاریشی دا، ھەموو کارئاسانیەک بکرێت لەپێناو زیاتربونی جوڵە بازرگانیەکان و بەسودی ھاوڵاتیان بەگشتی و کۆکردنەوەی داھات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم (پێنجشەممە 6-10-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم، بە ئامادەبونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی، ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و فەرمانگەکانی باجی خانوبەرەی یەک و دوو و خانوبەری میری و باجی کۆمپانیاکان و باجی داھاتی یەکی سلێمانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو دامەزراوانە و بەرپرسی بەشە جیاجیاکانی ناو فەرمانگەکان کۆبووەوە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی وەزیری دارایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی سلێمانی بوو و تێیدا بەدواداچونی کرد بۆ ھەموو ئەو کێشە و لەمپەرانەی بونەتە ئاستەنگ و بار بەسەرشانی ھاوڵاتیان بەگشتی و بازرگانان و خاوەن بارەکان و بەڕێوەچونی ئیشوکارەکانیان لە ڕێگەی دەروازە و بنکە گومرگییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری دارایی بڕیاریدا، ھەموو کارئاسانیەک بکرێت لەپێناو زیاتربونی جوڵە بازرگانیەکان و بەسودی ھاوڵاتیان بەگشتی و کۆکردنەوەی داھات.

 

ئەوەش هاتووە، دواتریش وەزیری دارایی و ئابوری ھەریەک لە فەرمانگەی خانوبەرەی میری و باجی خانوبەرەی یەک و دووی سلێمانی و باجی کۆمپانیاکان و باجی داھاتی یەکی سلێمانی بەسەرکردەوە و لەكۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانە سەرجەم تێبینی و گازندەی بەشێک لە ھاووڵاتیانی لەبارەی چۆنیەتی پێدانی باج خستەڕوو و فەرمانیشی کرد، ھەموو خزمەتەکان بە پێی یاساو ڕێنماییەکان جێبەجێبکرێن و بەو ئاڕاستەیە بێت کە بارگرانی بۆ ھاووڵاتی دروست نەکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ھاوکات بەشێکی تر لە کۆبونەوەکان پەیوەست بوو بە کەمی میلاک و پێداچونەوە بە شێوازی ھەیکەلیەتی ئیداری و کارگێڕی ناو ئەو فەرمانگانە و شێوازی دابەشبونی پسپۆڕییەکان لە ناو ئەو دامەزراوە حکومییانە و بڕیاردرا لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە ڕێکخستنەوەیان بۆ بکرێت.