گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێکی کورد دەیەوێت گەورەترین پاقلاوەی جیهان دروست بکات

2019.08.14 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێکی کورد دەیەوێت گەورەترین پاقلاوەی جیهان دروست بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- گەنجێکی کوردی دانیشتووی سوید، بە نیازە گەورەترین پاقلاوە لە جیهاندا دروستبکات و ناوی خۆی بخاتە ناو کتێبی گینسەوە. . کەیهان دەروێشی، گەنجێکی کوردی خەڵکی باکوری کوردستانە و ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری ڤێسترۆس لە سوید دەژی، دەیەوێت بە دروستکردنی گەورەترین پاقلاوە ناوی خۆی بخاتە کتێبی گینسەوە بۆ پێوانە جیهانییەکان. . کەیهان دەروێشی، خاوەنی کۆمپانیاییەکی کەرەستەی نێوماڵە بەڵام ئێستا دەیەوێت بەڕێگایەکی جیاواز خۆی بناسێنێت. . کەیهان بە بەشی کوردی رادیۆی سویدی وتوە: "لە هەموو ژیانمدا تەنها 3 جار پاقلاوەم دروست کردوە بەڵام جارێک کە دروستم کردوە و هاورێیەکم تامی کردوە پێی وتوم "حەق وایە بەتۆ بڵێن 'جەنەڕاڵی پاقلاوە' چونکە تامی پاقلاوەکەت زۆر تایبەتە"، بۆیە منیش لەو کاتەوە بڕیارمدا کە کارێکی جیاواز بکەم و لەڕێگای دروستکردنی گەورەترین پاقلاوەوە ناوی خۆم بکەمە کتیبی گینسەوە." . کەیهان دەڵێت "دەمەوێت لەگەڵ خەڵکی ناوچەی بێکبی لە شارەکەی خۆم پاقلاوەیەک بە کێشی 700 کیلۆ دروست بکەین و بۆ ئەوەی ناوی خۆمان و ناوچە و شار و وڵاتەکەشمانی پێ بچێتە کتیبی گینسەوە و ببێتە خزمەتێکیش بە وڵاتەکەمان". . ئەو گەنجە کوردە وتوشیەتی "بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پێویستم بە خەڵک دەبێت کە یارمەتیم بدەن بۆیە لەڕێگای فەیسبوکی خۆمەوە داوام لە خەڵک کردوە کە یارمەتیم بدەن تا ئێستا نزیکەی 75 کەس ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە هاوکاریم بکەن لەو کارەدا". . بڕیارە پێشبڕکێکە لە رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، کەیهان و هاوڕیکانیشی هەموو ئامادەکارییەکیان کردوە کە تۆماری جیهانی دروستکردنی پاقلاوە بشکێنن. . ئەمەش لەکاتیکدایە، ڕێکۆردی دروستکردنی گەورەترین پاقلاوە تا ئێستا  درووستکراوە 513 کلیۆ بووە. https://youtu.be/EP_W0YEFos0