ناس کورد-
دوامى قوتابخانەکان لە چوار گوندى سنورى ناحیەى ناڵپارێز لە پێنجوێن راگیرا، ئەوەش بەهۆى بەردەوامى بۆردومان و هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ رۆژى سێیەم لەسەریەک سنورى ناڵپارێز لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانکرا.
هێمن ئیبراهیم بەرێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەهۆى بۆردومانەوە دەوامى قوتابخانەکان لەگوندەکانى سنورەکە تاکاتێکی نادیار راگیراوە.
وتیشى ئەو قوتابخانانەى دەوامى تێدا راگیراوە پێکهاتوون لە لەقوتابخانەکانی گوندی بادان ، کانی ماران و سوێرەو دەرمیانە تاکاتێکی نادیار لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری ناحیە ڕاگیرا.
هێمن ئیبراهیم باسى لەوەشکرد، بۆردومانەکان زیانیان بە پوش و پاوانى سنورەکە گەیاندووە.