گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

سەماى کچان لە یادى لەدایکبوونى پێغەمبەر (د.خ) گڕ لە شەقامى تونس بەردەدات

2022.10.06 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەماى کچان لە یادى لەدایکبوونى پێغەمبەر (د.خ) گڕ لە شەقامى تونس بەردەدات

ناس کورد-

 

سەمای کچان لە مەراسیمێکی ئایینیدا بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە تونس، توڕەیی و کاردانەوەی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا و ڕێکخەری ئەو بۆنەیەی ناچار کرد داوای لێبوردن بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕۆژی ڕۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەهۆى یادى لەدایکبوونی پێغەمبەر لە تونس ئاهەنگێکی ڕێکخستبوو لە شاری قەیروان، ئامادەبووان تووشی شۆک بوون کاتێک کچان لەسەر شانۆ دەرکەوتن و جلی کورتیان لەبەردا بوو و دەستیان کرد بە سەما بە ڕیتمی گۆرانییە ئاینییەکان.

 

ڕادیۆی تونسی مۆزایک ئێف ئێم ڕایگەیاند، دیمەنی کچان "دۆخێکی ناڕەزایی و توڕەیی لای بینەران وروژاند، چونکە زۆرێک لەوان ڕۆیشتن و بڕیاریاندا بایکۆتی بەرنامەکە بکەن، بەهۆی ئەوەی کە دیمەنێکیان بە نەشیاو زانیوە".

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤیدیۆ کلیپێک بڵاوکراوەتەوە کە سەمای ئەو کچانەیان لەو بۆنە ئایینییە تۆمار کردووە.

 

 

لای خۆیەوە کۆمەڵەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی داوای لێبوردنی کردووە لە سەمای کچان و رایگەیاندووە، پێشتر هۆشداری داوەتە نمایشکاران کە خۆیان لەم جۆرە سەمایە بەدوور بگرن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵەکە "داوای لە خاوەنی بەرنامەکە کردووە دەستبەجێ ئەم جۆرە سەماکردنە بوەستێنێت و ئەمەش ئەنجامدراوە".